وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هێرش بۆ سه‌ر کونسولگه‌ری ئێرانی ئیدانه‌ کرد

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هێرش بۆ سه‌ر کونسولگه‌ری ئێرانی له‌ شاری به‌سره‌ ئیدانه‌ کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ مه‌یادین، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ هێرش بۆ سه‌ر کونسولگه‌ری ئێران له‌ شاری به‌سره‌ ئه‌م کاره‌ به‌ توندی ئیدانه‌ کرد و ناڕه‌زایه‌تی خۆی ده‌ربڕی.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا جه‌خت کراوه‌ که‌ ئه‌م جۆره‌ هێرشانه‌ زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و پارێزگاکه‌ داوای کردووه‌ که‌ زیاتر ناوه‌نده‌ دیپلۆماسییه‌کان بپارێزرێت.

شایانی باسه‌ که‌ کونسولگه‌ری ئێران له‌ شاری به‌سره‌ دوێنێ هێرش کرایه‌ سه‌ری و ئاگڕی تێچوو.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌ به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌منیه‌تی ناوه‌نده‌ دیپلۆماسییه‌کانی له‌ ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌ و هێرشبه‌ره‌کانی سه‌ر کونسولگه‌ری ئێران له‌ به‌سره‌ ده‌بێت به‌ توندترین شێواز سزا بدرێن.

ئه‌و زیادی کرد: به‌داخه‌وه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ ڕاسته‌ و سه‌رکونسولگه‌ری ئێران زیانی زۆری به‌رکه‌وتووه‌، به‌ڵام جێگه‌ی خۆشحاڵییه‌ که‌ که‌س له‌ فه‌رمانبه‌رانی ئێرانی بریندار نه‌بوون.

شایانی باسه‌ که‌ دوێنێ ۱۶ی خه‌رمانان گرووپێک له‌ خه‌ڵکی شاری به‌سره‌ له‌ ژێر ناوی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و کێشه‌ی خزمه‌تگوزاری هێرشیان کرده‌ سه‌ر بینای کونسولگه‌ری ئێران له‌ به‌سره‌ و بیناکه‌یان ئاگردا.

News Code 21528

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =