بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند کە دوابەدوای خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی ڕابردوو لە بەسرە لانیکەم دوو کەس کوژران و ٤٥ کەسی تریش بریندار بوون کە ٢ کەسیان هێزی ئەمنی بوون.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق وتی کە ٢١ کەس لە بریندارەکان بە هۆی پێکانی گوللەو بریندار بوون و کەسێکیش بە هۆی خنکانەوە هێنراوەتە نەخۆشخانە.
ڕۆژی ڕابردوو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکان لە بەسرە بینای کونسوڵخانەی ئێران ئاگری تێبەردا.
بۆچوونی ئێوە