وردەکاریی تێکشکانی دوو گرووپی تیرۆریستی لە کرماشان

ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای کرماشان بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە تێکشکانی دوو تیمی تیرۆریستی لە رۆژئاوای ولات هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاگەیێندراوی ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی کرماشاندا هاتووە: بە هەڵمەتی هەواڵگرانە و ئۆپەراسیۆنی سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان (عج) لە ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی کرماشان و کوردستان دوو تیمی تیرۆریستیی سەر بە وڵاتانی داگیرکار لە رۆژئاوای وڵات تێکشکێندران.

لە پاش تیرۆری سەرگورد حەسەن مەلەکی فەرماندەی پۆلیسی هاتوچۆی شاری

ڕەوانسەر لە ٢٣ی گەلاوێژ، سەربازانی بێ ناونیشانی ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی کرماشان ١٢ کەسی هاوپەیوەدن بەو هێرشە تیرۆریستییەیان قۆڵبەست کرد.

لە هەنگاوێکی دیکەدا لە بەرواری ٣ی خەرمانانی ئەمساڵ تیمێکی سەربازیی سەر بە گرووپە تیرۆریستییەکان کە بە ئامانجی کردەوەی تێکدەرانە هاتبوونە ناو وڵات، ناسێندران و بەر لە ئەنجامدانی هەر کارێک، تێکشکێندران.

لە پێکدادانی چەکدارانە لە گەڵ ئەو تیمە تیرۆریستییە، دوو ئەندامی سەر بە گرووپی دژە شۆڕش کوژران و کەسێکیان دەستگیر کرا.

شایانی باسە لەو تیمگەلە تیرۆریستییە چەند چەکی کەلاشینکۆف، نارنجەک و کەرەسەی پەیوەندی گرتن گیراوە.

News Code 21513

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =