دیداری نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی لە گەڵ بنەماڵەی قوربانیانی بەسرە

ئەحمەد سافی نوێنەری مەرجەعیەتی باڵای ئایینی عێراق لە گەڵ بنەماڵەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی پارێزگای بەسرە دیداری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العالم"، سەرچاوەیەک لە نووسینگەی نوێنەری مەرجەعیەتی باڵای ئایینی عێراق ڕایگەیاند: ئەحمەد سافی نوێنەری مەرجەعیەتی باڵای ئایینی عێراق لە گەڵ بنەماڵەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی پارێزگای بەسرە دیداری کرد.

سافی لەو دیدارە پەیامی سەرەخۆشیی ئایەتوڵڵا سیستانی و هاوردەدری و هاوڕیزیی ئەو لە گەڵ خۆپێشاندەرانی بەسرە ئاراستەی ئەو بنەماڵەگەلە کرد.

ئایەتوڵڵا سیستانی ئەحمەد سافی بە نوێنەرایەتی خۆی بۆ چارەسەریی قەیرانی ئاو لە پارێزگای بەسرە ڕەوانەی ئەو پارێزگایە کردووە.

خۆپیشاندانەکانی پارێزگای بەسرەی عێراق لە ناڕەزایەتی بە هەلومەرجی نالەباری خزمەتگەیاندن لە رۆژانی ڕابردوودا تەشەنەی سەندۆتەوە و خۆپیشاندەران لە کاردانەوە بە کوژران و برینداربوونی ژمارێک لە ناڕازیان، بینای پارێزگاریان سووتاند و لەو خۆپیشاندانەدا چەندین کەس کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوونە.

News Code 21504

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =