هۆشداری حه‌کیم سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندانه‌کانی به‌سره‌

سه‌رۆکی ڕه‌وتی حیکمه‌تی نیشتمانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندانه‌کانی به‌سره‌ هۆشداری دا و به‌ کار هێنانی چه‌ک له‌ دژی خۆپیشانده‌رانی ئیدانه‌ کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ به‌غدا توده‌ی، عه‌مار حه‌کیم، سه‌رۆکی حیکمه‌تی نیشتمانی عێراق وتی: ئێمه‌ به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌کانی به‌سره‌ ده‌ڕوانین و جه‌خت ده‌که‌ین له‌ کۆنترۆڵ کردنی.

حه‌کیم وتی: به‌رده‌وام بوونی خۆپیشاندانه‌کان له‌ به‌سره‌ ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری ناوچه‌که‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

ئه‌و به‌ کار هێنانی چه‌ک له‌ دژی خۆپیشانده‌رانی ئیدانه‌ کرد و داوای کرد جیاوازی بخرێته‌ ناو ئه‌و که‌سانه‌ی ئاژاوه‌گێڕن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ ئاشتیانه‌ ڕێپێوان ده‌که‌ن.

حه‌کیم هه‌روه‌ها داوای کرد که‌ هه‌رچی زووتره‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ بکه‌رانی دۆخه‌که‌ بکرێت.

News Code 21479

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =