هێرشی تیرۆریستەکانی داعش بۆ سەر هێزە عێراقییەکان

تیرۆریستەکانی داعش بۆ چەندەمین جار هێرشیان کردە سەر گوندەکانی کەرکووک و بە وتەی سەرچاوەیەکی عێراقی ئەم جارە تیرۆریستەکان، هێزە عێراقییەکانیان لە یەکێک لە گوندەکانی کەرکووک کردە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی عێراق ڕایگەیاند کە تیرۆریستەکانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزە عێراقییەکان لە نزیکی یەکێک لە گوندەکانی کەرکووک.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، تیرۆریستەکانی داعش شەوی ڕابردوو لە گوندی مەلا عەبدوڵلا لە باشووری کەرکووک هێرشیان کردە سەر هێزە ئەمنییەکانی عێراق.

بە وتەی ئەو سەرچاوە ئەمنییەتییە ئەو گوندە کە لە باشووری کەرکووک هەڵکەوتووە تا چەندین کاتژمێر پێکدادانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە گەڵ چەکدارانی داعشی بە خۆوە بینی.

چەند ڕۆژ پێشیش تیرۆریستەکانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندێک لە کەرکووک و ژمارەیەک هاووڵاتی عێراقیان کوشت و هێزێکی پۆلیسیشیان بریندار کرد.

News Code 21475

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =