۲۰۰ هێرشی ئاسمانیی ئیسڕائیل لە دژی سووریا لە ۱٨ مانگدا

بەرپرسێکی ئیسڕائیل ڕایگەیاند کە هێزی ئاسمانی زایۆنییەکان لە میانەی ۱٨ مانگی ڕابردوودا لانی کەم ۲۰۰ جار هێرشیان کردووەتە سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلنەشرە، بەرپرسێکی سەربازی ئیسڕائیل ڕایگەیاند کە هێزی ئاسمانی زایۆنییەکان لە میانەی ۱٨ مانگی ڕابردوو لانی کەم ۲۰۰ جار هێرشیان کردووەتە سووریا.

 پاگەندەشی کرد: هێزەکانی ئیسڕائیل ۲۰۲ هێرشی سەربازیان لە دژی سووریا ئەنجام داوە کە زۆربەیان بۆ سەر هێزەکانی ئێران بووە.

ئەم بەرپرسە زایۆنییە وتی: لەم هێرشانە لانی کەم ٨۰۰ مووشەک و بۆمب بە کار هاتووە.

نوێ ترن هێرشی سەربازی ئیسڕائیل لە دژی سووریا شەوی ڕابردوو لە پارێزگای حەما و تەرتووس ئەنجام بوو کە ڕووبەڕووی کاردانەوەی هێڵی بەرگری ئاسمانی سوپای سووریا بووەوە.

News Code 21462

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =