وه‌زیری ناوخۆی ئێران به‌ره‌و عێراق به‌ڕێ که‌وت

وه‌زیری ناوخۆی ئێران به‌ سه‌رۆکایه‌تی وه‌فدێکی باڵای سیاسی و ئه‌منی تارانی به‌ره‌و به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌جێهێشت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، عه‌بدولڕه‌زا ڕه‌حمانی فه‌زڵی ، وه‌زیری ناوخۆی ئێران که‌مێک پێش ئێستا به‌ره‌و عێراق به‌ڕێ که‌وت.

بڕیاره‌ له‌م سه‌فه‌ره‌ یه‌ک ڕۆژه‌دا ڕه‌حمانی فه‌زڵی چاوی به‌ ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی باڵای عێراق بکه‌وێت.

گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ سنوورییه‌کان ، پرسه‌ ڕۆژه‌ڤه‌کانی ناوچه‌که‌ و به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی ئه‌ربه‌عین ته‌وه‌ری گفتوگۆی وه‌زیری ناوخۆی ئێران و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به‌غدا ده‌بێت.

News Code 21454

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =