موقته‌دا سه‌در هاوپه‌یوه‌ند به‌ دۆخی به‌سره‌ هه‌ڕه‌شه‌ی کرد

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر هەڕەشەی کاردانەوەی کرد بەرامبەر کوشتنی خۆپیشاندەرانی بەسرە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر و سەرۆکی هاوپەیمانی سائیرون لە تویتێکیدا کە لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئەمشەوی بەسرە بڵاویکردەوە، ڕایگەیاند: "ئامۆژگاریم وایە دانبەخۆداگرتنمان تاقی نەکەنەوە".

دەڵێت: "بینینی کارەساتی بەسرە خەمبارمان دەکات، بەڵام ئەوەی زیاتر توڕەمان دەکات دەستدرێژیکردنە سەر خۆپیشاندەرانە لەلایەن ئەو کەسانەی خۆیان خزاندووەتە نێو خۆپیشاندەرانەوە".

هەروەها سەدر ڕایگەیاندووە: "پێویستە هەوڵبدرێت بەسرە لە کەڵبەی گەندەڵی و تائیفی و میلیشیا ڕزگاربکرێت، لەبەرئەوەی بەسرە شانازی و شکۆمەندی و دڵی زیندووی عێراقە".

هەروەها لە کۆتایی تویتەکەیدا موقتەدا سەدر هەڕەشەی کردووە : "بەسەر دەستدرێژیتان بۆسەر بەسرە، ئامۆژگاریم وایە دانبەخۆداگرتنمان تاقینەکەنەوە".

ڕۆژی سێشەممە لە درێژەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی هاووڵاتیانی شاری بەسرە، خۆپیشاندەران باڵەخانەی پارێزگایان سوتاند و شەش خۆپیشاندەریش کوژران و دەیانی تر برینداربوون.

News Code 21451

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =