هێند به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ کڕینی نه‌وتی ئێران

ئاژانسی ڕۆیترز ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ ڕایگه‌یاند که‌ به‌ نه‌وت کێش و بیمه‌ی ئێرانی، هێند به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ نه‌وت کڕین له‌ ئێران.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئاژانسی ڕۆیترز ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ له‌ میانه‌ی هه‌واڵێکی تایبه‌ت ڕایگه‌یاند که‌ هێند بڕیار وایه‌ سه‌ره‌ڕای گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ ئێران نه‌وت بکڕێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، دوای ئه‌وه‌ی که‌ دوو کۆمپانیای ناسراوی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی هێند (SCI و SCI.NS) به‌ بیانۆی گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا هاتن بۆ ئێرانیان پچڕاند، ده‌وڵه‌تی هێند مۆڵه‌تی به‌ پاڵاوگه‌کانی داوه‌ تاکوو به‌ که‌ڵک بردن له‌ نه‌وتکێش و بیمه‌ی ئێرانی به‌رده‌وام بن له‌ هاورده‌ کردنی نه‌وت له‌ تاران.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ۸ی مارسی ئه‌مساڵ به‌ بیانۆی بێ بنه‌ما له‌ ڕێکه‌وتنی ناڤۆکی به‌رجام کشایه‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی کرد که‌ گه‌ماڕۆکانی واشنتۆن له‌ دژی تاران دووباره‌ به‌ سه‌ر تاراندا ده‌سه‌پێنێته‌وه‌.

News Code 21427

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =