۱۳ شانۆ  له‌ دیکه‌ی شاره‌کانی کوردستانیش نمایش کران

به‌رپرسی جێبه‌جێ کاری فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی سه‌ر شه‌قامی مه‌ریوان وتی: ۱۳ شانۆی فستیڤاڵه‌که‌ له‌ شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش نمایش کران.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مودریک قادری سه‌باره‌ت به‌م خوله‌ی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی سه‌ر شه‌قامی مه‌ریوان وتی: ئه‌مساڵ به‌ نیسبه‌ت ساڵانی ڕابردوو پێشوازی باش له‌ فستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قام کراوه‌. ئه‌مساڵ به‌ نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو ۲۴ له‌ سه‌د شانۆی زیاتریش به‌ ده‌ستمان گه‌یشت که‌ هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌مه‌کانی سه‌ختر کرده‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مساڵ هه‌روه‌ها داوه‌ره‌کان ۵ که‌س بوون و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی داوه‌ری ده‌قێق تر بکرێت، هه‌روه‌ها بۆ یه‌که‌م جار کارگه‌یه‌کی شانۆیی له‌ نێوان ئێران و فه‌ڕه‌نسا له‌م خوله‌ی فستیڤاڵه‌که‌ به‌رێوه‌ چوو که‌ پێشوازی باشی لێکرا.

قادری له‌ درێژه‌دا وتی: هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ بۆ یه‌که‌م جار توانیمان شانۆکان هاوکات له‌گه‌ڵ مه‌ریوان له‌ شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش نمایش بکه‌ین. ئه‌مه‌ ده‌سته‌کوتێکی زۆر باش بوو چون کار و هه‌ماهه‌نگی زۆر ده‌ویست به‌ڵام دواجار ئه‌نجامان دا. تاکوو ئێسته‌ له‌ شاره‌کانی سنه‌، سه‌قز، سه‌وڵاوا و کانی دیناری مه‌ریوان شانۆکان نمایش کراون.

ئه‌و زیادی کرد: ڕۆژی دووشه‌مه‌ له‌ سێهه‌مین ڕۆژی فستیڤاڵه‌که‌ شانۆکانی من ده‌مه‌وێت فریشه‌ بم کاتژمێر ۱۸ی ئێواره‌ له‌ باغچه‌ی شانۆ و ۲۰ له‌ باغچه‌ی به‌هارانی سنه‌ و شانۆی کۆمسای کاتژمێر ۱۸ له‌ سه‌وڵاوا نمایش ده‌کرێت.

به‌رپرسی جێبه‌جێ کاری فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی سه‌ر شه‌قامی مه‌ریوان وتی: ڕۆژی سێ شه‌مه‌ له‌ چواره‌مین ڕۆژی فستیڤاڵه‌که‌ش شانۆی بۆ کوێ؟ له‌ شاری کانی دینار، یه‌خچاڵ له‌ باغچه‌ی مه‌وله‌وی کوردی سه‌قز و شانۆی میوانی له‌ سه‌وڵاوا نمایش ده‌کرێت.

News Code 21421

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =