هێرشی کیمیایی ئەدلەب لە دانیشتنی تاران تاوتوێ دەکرێت

بەرپرسێکی ڕووسیا دەڵێت ئەگەری ئەوە هەیە کە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە دانیشتنی سێ قۆڵیی تاران سەبارەت بە جموجۆڵی شیمانەیی کیمیایی لە ئەدلەبی سووریا باس و گفتوگۆ بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، یۆری یۆشاکێف ڕاوێژکاری ڤیلادیمیر پووتین دەڵێت: ئەگەری ئەوە هەیە کە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە دانیشتنی سێ قۆڵییەک کە بڕیارە لە تاران بەڕێوە بچێت، لە گەڵ حەسەن ڕۆحانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هاوتایانی ئێرانی و تورکیای خۆی سەبارەت بە جموجۆڵی دەنەدەرانە کە مومکینە بە پشت بەستن بە چەکی کیمیایی لە شاری ئەدلەبی سووریادا ئەنجام بدرێت، دانوستان بکات.

یۆشاکێف وتیشی کە لەوە دانیشتنەدا سەبارەت بە هەموو لایەنەکانی ئاشتیی سووریا و هەموو ئەو پرسانەی کە دەبنە هۆی تەشەنەسەندنی دۆخەکە، گفتوگۆ دەکرێت.

هەروەها پێدەچێت کە پووتین لە گەڵ هەرکام لە هاوتایانی ئێرانی و تورکیای خۆی بە شێوەی جودا کۆبوونەوەی هەبێت.

شایانی باسە، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ٣ وڵاتی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕينسا لە سەرودەمی دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی ئازاد کردنەوەی ئەدلەب لە بندەستی تیرۆریستان، بە بیانووی هێرشی کیمیایی دیمەشق، خۆیان ئامادەی هێرشێکی دیکە بۆ سەر سووریا بکەن.

News Code 21408

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =