داعش ٧  هاووڵاتی عێراقی کوشت

سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی ڕایگەیاند کە لە دوای هێرشی تیرۆریستانی داعشی بۆ سەر گوندێکی سەر بە کەرکووک لانی‌ کەم ٧ کەسی سڤیلی عێراقی کوژراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە شەفەق نیووز، سەرچاوەیەکی عێراقی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر گوندێکی سەر بە کەرکووک.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، لە هێرشی تیرۆریستان بۆ سەر گوندی بووشاهێر لە نزیکیی ناوچەی یاجی لە ١٢ کیلۆمەتریی باشووری رۆژئاوای کەرکووک لە کاتژمێرە سەرتاییەکانی بەیانی ئەوڕۆ ٧ کەسی سڤیلی دانیشتووی ئەو گوندە کوژراون.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، پۆلیسێکی عێراقیش لەو هێرشەدا بریندار بووە و تیرۆریستەکان پاش هێرشەکەیان گوندەکەیان چۆڵ کردووە.

News Code 21406

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =