ئه‌مریکا وه‌ک گورگی دڕنده‌یه‌

سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی جارێکی دیکه‌ هێرشی کرده‌ سه‌ر ئه‌مریکا و وتی: کرداری ئه‌م وڵاته‌ وه‌ک گورگه‌ دڕنده‌کان وایه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌ڕه‌نسا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان که‌ سه‌ردانی قرقیزستانی کردووه‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌نقه‌ره‌ دۆلار له‌ هه‌موو کاره‌ بازه‌رگانییه‌کانی نه‌ک هه‌ر له‌گه‌ڵ ڕووسیا که‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی جیهان ده‌کشێنێته‌وه‌، کرداری ئه‌مریکا وه‌ک گورگه‌ دڕنده‌کان وایه‌.

تورکیا و ئه‌مریکا ماوه‌یه‌کی زۆره‌ که‌ له‌ سه‌ر چه‌ند بابه‌تی وه‌ک گرتنی قه‌شه‌یه‌کی ئه‌مریکایی له‌ ئه‌نقه‌ره‌، کڕینی سیستمی مووشه‌کی تورکیا له‌ ڕووسیا، هاوڕێ نه‌بوونی تورکیا له‌گه‌ڵ گه‌ماڕۆکانی دژ به‌ ئێران و کوردی سووریا کێشه‌یان هه‌یه‌ و ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ ناکۆکییه‌کان قووڵ تر ده‌بێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی دابه‌زینی نرخی لیر.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ نوێ ترین قسه‌کانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا ڕایگه‌یاند که‌ ته‌واو له‌ ئه‌ردۆغان و کاره‌کانی بێ هیوا بووه‌.

News Code 21396

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =