بڕیارگەی پەدافەندی ئاسمانی لە هێڵی پێشەوەی بەرەنگاریی لەگەڵ دوژمنانی ئێرانە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد کە بڕیارگەی پەدافەندی ئاسمانیی بەشێکی زۆر هەستیار لە هێزی سەربازی و لە هێڵی تەماسی بەرەنگاریی لەگەڵ دوژمنانی ئێران وەستاوە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری ئێوارە ئەمڕۆ یەکشەمە لەگەڵ فەرماندەکان و بەرپرسانی بڕیارگەی پەدافەندی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران دیداریان کرد.

ڕێبەری ئەم بڕیارگایەیان بە بەشێکی زۆر هەستیار لە هێزی سەربازی و لە هێڵی پێشەوەی بەرەنگاریی لەگەڵ دوژمنان زانی و وتیان: دەبێ هێزەکانیان ئامادەیی و تواناییان زیاتر بکەنەوە.

 لەم دیدارەدا کە بە بۆنەی ڕۆژی پەدافەندی ئاسمانیەوە بەڕێوەچوو، ڕێبەری بە جەخت لەسەر ئەوەی کە بە لەبەرچاوگرتنی ڕەهەندە سیاسییەکان ئەگەری ڕوودانی شەڕی سەربازی بوونی نییە.

 لەم دیدارەدا، ئەمیر سەرتیپ عەلیڕەزا سەباحی فەرد فەرماندەی بڕیارگەی پەدافەندی ئاسمانیی خاتەمولئەنبیا ڕاپۆرتێکی لەسەر کارەکانی ئەم بڕیارگەی بڵاوکردەوە.

News Code 21383

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =