ترانزیتی ٢ ملیارد دۆلاریی کاڵا لە گومرۆکەکانی کوردستانەوە

بەڕێوەبەری گشتیی گومرۆکەکانی کوردستان ترانزیتی ئەنجام دراوە لە پارێزگا لە ماوەی ٥ مانگی ئەوساڵی ٢ ملیارد دۆلار ڕاگەیاند و وتیشی: ئەو ئاستە بە بەراوەرد لە گەڵ ماوەی هاوشێوەی لە ساڵی ڕابردوو لە سەدا ٨ بەرز بۆتەوە و زۆربەی بەرهەمەکانیش کاڵاگەلی مەسرەفین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەختیار ڕەحمانی پوور ئەمڕۆ شەممە ١٠ی خەرمانان لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێران ڕایگەیاند: گومرۆکەکانی پارێزگای کوردستان لە ماوەی ٥ مانگی ئەمساڵی هەتاوی ٧٨٠ هەزار تۆن هەناردەی بە بایەخی ٥١٠ ملیۆن دۆلار ئەنجام داوە کە بە بەراوەرد لە گەڵ ماوەی هاوشێوی ساڵی ڕابردوو، لە سەدا ٣٧ی بایەخی دۆلاری و لە سەدا ٦٠ی کێشی کاڵاوە بەرزبوونەوەی بووە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە رۆژانە نزیکەی ٣ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلار کاڵا لە سنوورەکانی پارێزگاوە هەناردە دەکرێت، زیادی کرد: گومرۆکی سنووری باشماخی مەریوان، سەیرانبەندی بانە و گومرۆکی سنە لە نێوان ١٠٧ گومرۆکدا بە نۆرە پلەی بیستەم، پلەی سی و پەنجەم و پلەی چلەمیان مسۆگەر کردووە.

بەڕێوەبەری گشتیی گومرۆکەکانی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: لە ٥ مانگی ڕابردووشدا ٤ هەزار تۆن کاڵا بە بایەخی ١٩ ملیۆن دۆلار لە رێگەی گومرۆکەکانی پارێزگاوە هاوردەی وڵات کراوە کە بە بەراوەرد لە گەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە بابەتی دۆلارییەوە لە سەدا ٣٥ و لە بابەتی کێشەوە لە سەدا ٨٠ دابەزیوە.

ڕەحمانی پوور زۆربەی کاڵا و شمەکگەلی هاوردەی، پێداویستییەکانی یەکەگەلی بەرهەم هێنەری پارێزگا ڕاگەیاند و وتی:  زۆربەی کاڵاگەلی هاوردە، کاڵاگەلێکی سەرمایەیین و کاڵای مەسرەفیمان هاوردە نەکردووە.

ناوبراو بە ئاماژە ٢ ملیارد دۆلار بایەخی ترانزیتە ئەنجام دراوەکان لە پارێزگا لە ماوەی ٥ مانگی ئەمساڵی هەتاویی، ڕاشیگەیاند: ئەو ئاستە بە نیسبەتی ماوەی هاوشێوە لە ساڵی ڕابردوو لە سەدا ٨ بەرز بۆتەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی گومرۆکەکانی کوردستان وتیشی: لەو ماوەیەدا هەروەها ١٤١ هەزار و ٣٣٠ موسافیر هاتۆتە پارێزگای کوردستان و ١٣٥ هەزار و ٢٩٩ کەس لە سنوور پەڕیونەتەوە کە ڕێژەی موسافیرگەلی هاتوو بە بەراوەرد لە گەڵ ساڵی ڕابردوو لە سەدا ١٤ و ڕێژەی موسافیری دەرچوو لە سەدا یەک بەرزبوونەوەی بووە.

News Code 21364

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =