وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بارزانی ڕازی کردووە ببێتە هاوپەیمانی عەبادی

سەرچاوەیەکی سیاسی کورد ڕایگەیاند کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مەسعوود بارزانی ڕازی کردووە تا بچێتە ڕیزی هاوپەیمانی نەسرەوە بە رێبەرایەتی حەیدەر عەبادی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی هەواڵی عێراق، سەرچاوەیەکی سیاسی کورد ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لە گەڵ موسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان داوای لێکردووە تا بچێتە ڕیزی هاوپەیمانی نەسرەوە بە ڕێبەرایەتی حەیدەر عەبادی.

بە پێی ئەو هەواڵە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییە بە ئامانجی دیاری کردنی دۆخی رەوتە کوردییەکان و دروست کردنی بەستێن بۆ هەڵبژاردنی حەیدەر عەبادی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیری عێراق ئەنجام دراوە.

ئەو سەرچاوە جەختی کردووە کە پێوەندی تەلەفۆنی پەمپەئۆ و بارزانی کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا ئەنجام بووە پاش ئەوە ڕووی داوە کە بریت مەک گۆرک نێردراوی تایبەتی ترامپ نەیتوانیبوو ڕێبەرانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی تری هەرێم ڕازی بکات تا پاڵپشتی لە حەیدەر عەبادییەوە بکەن.

News Code 21360

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =