کاردانه‌وه‌ی فه‌رمانده‌کانی حه‌شد به‌ بڕیاری عه‌بادی بۆ لابردنی فه‌یاز

فه‌رمانده‌کانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ڕه‌خنه‌یان له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق گرت که‌ فاڵح فه‌یازی له‌ کار لابردووه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، زیاتر له‌ ۱۰ که‌س له‌ فه‌رمانده‌کانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ واژۆی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ڕه‌خنه‌یان له‌ عه‌بادی گرت که‌ فاڵح فه‌یازی له‌ پۆستی ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی نیشتمانی و سه‌رۆکایه‌تی حه‌شدی شه‌عبی دوور خستووه‌ته‌وه‌.

له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ هاتووه‌: ئێمه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش دوای فه‌توای مه‌رجه‌عیه‌تی دینی پشتیوانیمان کرد و به‌داخین له‌ لابردنی فاڵح فه‌یاز له‌ پۆسته‌که‌ی چون ئه‌و خزمه‌تی زۆری به‌ ڕێکخراوه‌ ئه‌منییه‌کان و حه‌شدی شه‌عبی کرد.

ئاماژه‌ش دراوه‌: ئێمه‌ ده‌بینین که‌ هه‌وڵ ده‌درێت بودجه‌ و ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی که‌م بکرێته‌وه‌ تاکوو سته‌م له‌م ڕێکخراوه‌ گرنگه‌ بکرێت.

جه‌ختیش کراوه‌: ئێمه‌ له‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و ئایه‌تۆڵا سیستانی به‌ڵێنمان داوه‌ تاکوو وه‌فامان به‌م نیشتمانه‌ هه‌بێت. ئێمه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕادانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناو گه‌مه‌ سیاسییه‌کان هۆشدار ده‌ده‌ین.

News Code 21352

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =