عەبادی سەرۆکی حەشدی شەعبی لە کار دەرکرد

سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی ڕابردوو (پێنج شەممە) فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی و ڕاوێژکار ئەمنی نیشتمانیی ئەو وڵاتەی لە کار دەکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک جەختی کرد: فالح فەیاز بە هۆی بەشداریی لە چالاکیگەلی سیاسی و حزبی و حەزی لە وەرگرتنی بەرپرسایەتی سیاسی و بە ئاوردانەوە لەوەی کە ئەو چالاکیانە لە گەڵ بەرپرسایەتییە سیاسییەکانی ناخوێنێتەوە، لە بەرپرسایەتییەکانی خۆی وەک ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانیی و سەرۆکایەتی حەشدی شەعبی و ناوەندە ئەمنییە نیشتمانییەکان دەکشێندرێتەوە.

هەروەها لەو ڕاگەیێندراوەدا ئاماژە بە دەستووری عێراق و مادە یاساییەکانی زەروورەتی بێ لایەن بوون دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان و هەروەها پێڕەونامەی حەشدی شەعبی لەوبارەیە کراوە و هاتووە: لە کاتی دەرکرانی ئەم فەرمانە، فالح فەیاز لە پۆستەکانی خۆی وەک ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانیی و سەرۆکایەتی حەشدی شەعبی و ناوەندە ئەمنییە نیشتمانییەکان دوور دەخرێتەوە.

شایانی باسە، سالح فەیاز خۆی بەربژێری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کردبوو.

News Code 21339

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =