زیاد بوونی جموجۆڵی داعشییەکان لە عێراق

سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند کە داعش لە پارێزگاکانی نەینەوا، ئەنبار، کەرکووک و سەلاحەدین چالاکیان زیاد کردووە و داوای هەنگاوی سەربازی بە پەلە دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە نەهرەین، ئەحمەد جەبووری، پارێزگاری نەینوا لە پارلمانی عێراق لە حەیدەر عەبادی داوای کرد تاکوو بۆ دابین کردنی ئەمنیەت لە نەینوا و ئەنبار هەنگاوی بە پەلە هەڵبگرێت.

ئەو زیادی کرد: جموجۆڵی داعش لە موسڵ و ئەنبار زیادی کردووە و تیرۆریستەکان بە جل و بەرگی سەربازی هێرش دەکەنەسەر ماڵی خەڵک. خۆکوژی سەری هەڵداوەتەوە و ئەمەش پێویستی بە ئۆپراسیۆنی بنبڕ کردنی پاشماوەکانی داعش هەیە.

هەروەها عەبدول وەهاب ساعدی فەرماندەی دژە تیرۆری عێراق لە مەترسییەکانی باکووری عێراق ناوی بردووە و وتی: شانەکانی داعش لە پارێزگاکانی سەلاحەدین، کەرکووک، حەمرین و بیاوانەکانی عێراق چالاکن و هێشتا لەناو نەچوون.

News Code 21335

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =