کێ ئەمریکای بانگهێشت کردووە بێتە ناو خاکی سووریا

وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و سووریا بە بەشداری لە کۆنفڕانسی ڕۆژنەماڤانی هاوبەش سەبارەت بە چەند پرسی جیاواز هەڵوێستەکانی خۆیانیان راگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی لە گەڵ وەلید موعەلیم هاوتا سووریەییەکی خۆی وتی:  تیرۆریسەتەکان لە ناوچە ئارامەکان بۆ هێرش کردنە سەر بنکەکانی ڕووسیا کەڵک وەردەگرن.

ڕاشیگەیاند: بکار هێنانی ناوچە ئارامەکان لە ئەدلەب بۆ هێرش بۆ سەر بنکە ڕووسیەکان لە سووریا قبووڵ ناکەین. ئێمە هۆشداریمان دایە هاوپەیمانەکانی خۆمان سەبارەت بە پاڵپشتی لە کاری هان دەرانەی کیمیایی لە ئەدلەب.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ڕووسیا ئامدەی بردنە سەرەوەی ڕێژەی بەشداری خۆی لە ئاوەدان کردنەوەی سووریایە. نەتەوە یەکگرتووەکان بەشداری بکات لە گەڕاندنەوەی ئوارە سوورییەکان. داوای هاوکاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین لە پرسی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سووریا و ئاوەدان کردنەوەی ئەو وڵاتە.

ناوبراو رایگەیاند: داوا لە هەمووان دەکەین کە بە شێوەی یەکگرتوو بۆ گەڕانەوە سەقامگری بە سووریا و تەواوی ناوچە کار بکەن. سەبارەت بە درێژەی هاوئاهەنگی سەبارەت بە قەیرانی سووریا ڕێککەوتین.

لاوڤرۆف جەختی کرد: کڵاو سپییەکان ئامادەی سیناریۆی بەکار هێنانی چەکی کیمیایی دەبن و ئەو بیانوویەک دەبێت بۆ ئیدانە کردنی دیمەشق لە لایەن ڕۆژاواوە.

وەلید موعەلیم وەیزری دەرەوەی سووریاش وتی: سەبارەت بە چارەسەری قەیرانی سووریا دانوستانمان کرد. ئاساییە کە ڕووسیا یەکمایەتی بداتە ئاوەدان کردنەوەی سووریا.

وتیشی: ئێمە ئێستاکە سەبارەت بە هەر جۆرە گەمژەیەک وەکوو هێرشی سێ لایەنە دژی نەتەوەی سووریا هۆشداریی دەدەین. واشنتۆن هەوڵ دەدات کە سیناریۆی کیمیایی لە ئەدلەب بۆ هێرش بۆ سەر سووریا دووپات بکاتەوە.

وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: بەرەی نوسرە ئەندامانی کومیەتی ئاشتی خۆجەیی دەستگیر کردووە و بەر بە چوونە دەرەوەی خەڵکی سڤیل دەگرێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر ڕۆژاوا دەیەوێت یارمەتی بە گەڕانەوەی ئاوارەکان بدات لە ئاوەدان کردنەوەی ژێرخانەکان و لابردنی گەمارۆکان یارمەتی بدات. بوونی ئەمریکا لە سووریا ناڕەوایە و هیچ کەسێک داوای لە واشنتۆن نەکردووە کە هێزی سەربازی بنێرێتە سووریا.

News Code 21333

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =