هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەدان هاووڵاتی سووری و عێراقی کوشت

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش دانی بە کوشتنی زیاتر لە هەزار هاووڵاتی لە بوردمان کردنی تیرۆریستەکانی داعش لە سووریا و عێراق دا نا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری ئەناتۆڵی، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش وێڕای دان پێدانان بە کوشتنی ١٠٦١ هاووڵاتی لە هێرشەکان ئەو هاوپەیمانییە بە بۆ سەر تیرۆریستەکانی داعش لە عێراق و سووریا، ڕایگەیاند کە لە کاتی دەسپێکی ئۆپراسیۆنەکەوە لە ساڵی ٢٠١٤ نزیک بە ٣٠ هەزار هێرشی ئاسمانی دژی مۆڵگەکانی داعش لە عێراق و سووریا ئەنجام دراوە.

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا هێرشی ئاسمانی دژی تیرۆریستیەکانی داعش لە عێراق و سووریا ئەنجام دەدەن. ئەو هاوپەیمانییە بریتییە لە هێزی سەربازی نزیک بە ٦٠ وڵات.

News Code 21332

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =