ڕێککەوتنی ڕووسیا و تورکیا لە سەر ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ئەدلەب

مێدیایەکی ڕووسی لە ڕێککەوتی ڕووسیا و تورکیا لە سەر ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ئەدلەب دژی گرووپە تیرۆریستییەکان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، مێدیایەکی ڕووسی لە ڕێککەوتی ڕووسیا و تورکیا بۆ ئەنجامی ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی تیرۆریستەکان لە ئەدلەب هەواڵی دا.

ڕۆژنامەیەکی کامران نووسی: ڕووسیا و تورکیا لە سەر پێداویستی ئەنجامی ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی تیرۆریستەکان لە پارێزگای ئەدلەب جەختیان هەیە. ئەنقەرە پێشتر دژی ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی گرووپە چەکدارەکان لە پارێزگای ئەدلەب بوو و مسکۆش لە سەر دژایەتی کردنی ئەنقەرە نەبوو لە وەر ئەو پرسە و ئەمەش هۆکاری دەسپێنەکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی پێویست لە ئەو پارێزگایە بوو تا ئێستا.

ڕووسیا یەک مانگی بۆ ڕازی کردنی تورکیا دانا و ئەو جۆرەی کە سێرگەی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتوویە؛ ئێستا سەربازانی ڕووسیا و تورکیا بە دوای ئەوەن کە چلۆن ئەو ڕێککەوتنە سیاسییە بەڕێوە ببەن.

کامرسانت ڕاپۆرتی دا: سەربازانی ڕووسیا دەمێکە گەیشتوونەتە ئەو باوەڕە کە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ ئازاد کردنی پارێزگای ئەدلەب لە دەستی داعش و بەرەی نوسرە پێویستە .

News Code 21328

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =