ئەمریکا ڕەتی کردەوە ناوچەی دژە فڕین لە باکووری ښووریا جێگیر بکات

هاوپەیمانی نێونەتەوەی دژە داعش ڕەتی کردەوە لە ئێستادا پلانی بۆ ناوچەی دژە فڕین لە سووریا هەبێت، ئەگەرچی بۆ داهاتوو بە دووریشی نەزانیوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلنەشرە، هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژە داعش بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیەندراوێک جێگیر کردنی ناوچەی دژە فڕین لە باکووری سووریای ڕەت کردەوە، ئەگەرچی لە داهاتوو جێبەجێ بوونی ئەم پلانەی بە دوور نەزانی.

ئەم هاوپەیمانییە بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵەی لە ئێستادا بە بەلاڕێدا بردنی ڕاستییەکان ناوبرد کە لە هەواڵەکان ساختەکاری دەکرێت.

ئەم ڕاگەیەندراوە دوای ئەوە بڵاو کرایەوە کە فایز ئەسمەر فەرماندەیەکی پێشووی دەیرەزوور بە ڕۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکیا ڕایگەیاند کە پێنتاگۆن خۆی بۆ جێگیر کردنی ناوچەی دژە فڕین لە باکووری سووریا ئامادە دەکات. بۆ ئەم کارەش سیستمی مووشەکی لە حەسەکە و ڕەمیلان جێگیر کردووە.

ئەو زیادی کرد: ئەمریکا سیستمی ڕاداری بەهێزی لە ڕۆژهەڵاتی فۆرات جێگیر کردووە کە دەکەوێتە بازنەی پەیەدە و وردە وردە قەڵغانی مووشەکیان بۆ تەیار دەکات.

ئەښمەر لە درێژەدا ئەمریکای تۆمەتبار کرد کە ئەمە بەشێکە لە پڕۆژەی درێژخایەنی واشنتۆن بۆ شێواندنی ناوچەکە.

هاوپەیمانی دژە داعش ئاماژەی داوە کە جێگیر کردنی سیستمی مووشەکی لە ڕۆژهەڵاتی فورات تەنیا بۆ بەرگری کردن لە هێزەکانیانە لە بەرانبەر ڕووداوە نەخوازراوەکان.

News Code 21327

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =