دیداری زەریف لەگەڵ سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی تورکیا

وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی سەردان لە تورکیا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە‌ و هاوتا تورکیاییەکەی دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران دوێنێ سەردانی ئەنقەرەی کرد و لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە‌ و هاوتا تورکیاییەکەی دیدار و گفتوگۆی کرد.

چاوش ئۆغڵوو دوای ئەم دیدارە ڕایگەیاند کە لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی سەبارەت بە بابەتە دوو قۆڵی و ناوچەییەکان بە تایبەت سووریا قسەیان کردووە.

چاوش ئۆغڵو پێشتریش وتبووی: بڕیار وایە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە سووریا گفتوگۆ بکەین.

ئەو لە وڵامی ئەم پرسیارە کە باسی گەماڕۆکانی سەر ئێرانیش دەکەن، وتی: دڵنیا نیم، بەڵام وەک دیارە لایەنی ئێرانی ڕەنگە باسی بکات.

News Code 21326

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =