لیستەکەی موقتەدا سەدر لە سەر کورد لێدوانی دا

ئەندامێکی لیستی سائیرون سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ لایەنەکانی هەرێمی کوردستان لێدوانی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە نەهرەین، ئیمەن شمری، ئەندامی سائیرونی عێراق جەختی کرد لە بەدی هاتنی مافی کورد بە پێی یاسای بنەڕەتی عێراق و زیادی کرد: سەبارەت بە یەکگرتوویی عێراق لەگەڵ کەس دانوستان ناکەین.

ئەو زیادی کرد: ئەو لێژنە چوار قۆڵییەی سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد لە درێژەی هەمان کۆبوونەوەی ئۆتێل بابلە بۆ پێکهێنانی گەورەترن فڕاکسیۆنی پارلمان و دانوستانەکان درێژەی هەیە.

شمری جەختی کرد: کوردەکان لە دەوڵەتی ڕابردوو مەرج و داواکاریان بوو کە بڕێکیان بەدی هات و بڕێکی دیکەشی بە هۆی ناکۆک بوون لەگەڵ یاسا بەدی نەهات. سائیرون لە سەر ئەم بڕوایە کە خەڵکی کوردستان داواکاری ڕەوایان هەیە.

ئەو زیادی کرد: سائیرون لەگەڵ هەموو خواست و داواکارییە یاساییەکانی هەرێمی کوردستانە بەڵام لەگەڵ کەس بە حسابی ئەوانی دیگە ڕێککەوتن ناکات و لەبارەی یەکگرتوویی عێراقیش لەگەڵ کەس دانوستان ناکەین.

News Code 21324

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =