۷٦ پڕۆژەی کشت و کاڵی بە ٥٨۹ ملیارد ڕیاڵ دەستی پێ کرد

سەرۆکی جەهادی کشت و کاڵی کوردستان وتی: لەم ساڵ ۷٦ پڕۆژەی کشت و کاڵی بە بودجەی ٥٨۹ ملیارد ڕیاڵ دەستی پێ کردووە.

خالید جەعفەری بە ئاژانسی مێهر وتی: لەم ساڵ کاری باش زۆر کراوە و ۷٦ پڕۆژەی کشت و کاڵی بە بودجەی ٥٨۹ ملیارد ڕیاڵ دەستی پێ کردووە.

ئەو زیادی کرد: لە بەشی ماسی ۲ پڕۆژە، لە بەشی ئاو و خاک ۱٨ پڕۆژە، ٦ پڕۆژەی پیشەیی، ۲٤ پڕۆژەی ئاژەڵداری، ۲۰ پڕۆژەی سەوزە و ٦ پڕۆژەی ژینگە دەستی بە کاری کردووە.

جەعفەری وتی: ئەم پڕۆژانە ٥۱۱ هەلی کاریان ڕەخساندووە. هەروەها ۷۳۷ کەسی دیکەش ناڕاستەوخۆ هەلی کاریان بۆ ڕەخساوە.

سەرۆکی جەهادی کشت و کاڵی کوردستان ئاماژەی دا: هەروەها ئەم حەفتە سیلۆیەکی ۱٥ هەزار تۆنی دیکەش لە کوردستان دروست دەکرێت.

ئەو زیادی کرد کە یەکەمایەتی ئێمە بەرز کردنەوەی داهاتی جووتیارانی کوردە. ئەمەش بەو ئامانجە ئەنجام دەبێت کە گوندەکان چۆڵ نەکرێت هەموو ئەمانەش بە هەلی بە ڕەخساندنی هەلی کار لە گوندەکان دەکرێت.

News Code 21322

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =