تووڕەیی وەزیری زایۆنی لە ڕێککەوتنی هاوکاری سەربازیی ئێران و سووریا

وەزیری هەواڵگریی ڕژیمی زایۆنی بە توندی تووڕەیی خۆی بۆ ڕێککەوتنی هاوکاری سەربازی لە نێوان ئێران و تورکیا دەربڕی و هەڕەشەی کرد: ئامانجە سەربازییەکانی ئێران دەپێکین و پەدافەندی سووریاش لە ئەگەری هەر جۆرە کاردانەوەیەک، زیانی قورس دەبینێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، ئیسرائیل کاتز وەزیری هەواڵگریی ڕژیمی زایۆنی لە کاردانەوە بە واژۆکرانی ڕێککەوتنی هاوکاری سەربازی لە نێوان دیمەشق و تاران بە توندی تووڕەیی خۆی بۆ ئەو کارە دەربڕی.

ناوبراو ئیدعای کرد: ئامانجە سەربازییەکانی ئێران لە سووریا و بنکەکانی سوپای سووریا دەکەینە ئامانج. ڕێککەوتنێک کە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە گەڵ ئێران واژۆی کردووە، وەک تاقیکارییەک بۆ ئیسرائیل دەچێت. کاردانەوەی ئێمە ڕوون و ئاشکرا دەبێت و رێگە نادەین هێزی سەربازیی ئێران لە سووریادا جێگر بێت. ئێمە بە تەواو هیزەوە لە دژی هەر جۆرە ئامانجێکی سەربازیی ئێرانی لە سووریا کە هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل بێت، دەوەستین و ئەگەر پەدافەندی ئاسمانیی سوپای سووریا لە دژی ئێمە بجووڵێتەوە، زیانێکی زۆر دەبێنێت.

News Code 21320

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =