ئەمریکا و ئیسرائیل تیمی هاوبەشیان پێکهێنا

وەزیرانی دارایی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی لە پێکهێنانی تیمی هاوبەش بۆ داسەپاندنی گەمارۆگەلی دژی ئێرانی هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە جروزالم پۆست، "مووشە کالۆن" وەزیری دارایی ڕژیمی زایۆنی و "ستیڤ منۆچین" وەزیری خەزێنەی ئەمریکا بۆ پێکهێنانی تیمی هاوبەش لە پێناو جێبەجێ کردن و داسەپاندنی گەمارۆگەلی دژی ئێرانی ڕێککەوتن.

وادیارە ئەم بڕیارە لە دیداری رۆژی ڕابردوو (سێ شەممە)ی ئەو ٢ کەسە لە واشنتۆن، گیراوە و به ئیدعای کالۆن، داسەپاندنی گەمارۆکان لە دژی ئێران لە پووچەڵ بوونەوەی هەڕەشەی ئەمنی لە دژی ڕژیمی زایۆنی و هاوکات هەموو جیهاندا کاریگەرە.

بە وتەی جروزالم پۆست، سەرەکی‌ترین تەوەری دانوستان لەو دیدارە، پرسی ئێران و بە تایبەت گەمارۆگەلی داسەپاوە لە بواری تەکنۆلۆژیای سەرترە. ئەو ٢ وەزیرە دژە ئێرانە هەروەها بەرپرسایەتی داسەپاندنی گەمارۆگەلی ئابووری لە دژی ئێرانیان بە ئەستۆ گرت.

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، ئەوە چوارەمین جارە کە وەزیرانی دارایی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی پێکەوە دیداریان بووە.

خولی یەکەمی گەمارۆگەلی دژە ئێرانی کە لە ئەنجامی دەرچوونی یەک لایەنەی ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەرجامە، لە سەرەتای مانگی ئەگێست بە تەنگەژەنانەوە بۆ دەست پێگەیشتنی ئێران بە کانزاگەلی پیشەسازی دەستی پێکرد و بڕیارە گەمارۆ نەوتییەکان لە ٤ی نوامبێر (١٣ی خەزەلوەر)ی ئەوساڵ جێبەجێ بکرێت.

News Code 21318

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =