تورکیا گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران جیبه‌جێ ناکات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به‌ ئاماژه‌ دان به‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ وڵاته‌که‌ی ناچار نییه‌ سیاسه‌تی وڵاتانی دیکه‌ په‌یڕه‌و بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ کۆنفڕانسی مێدیایی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لیناس لینکه‌ ویچیوس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیتوانی وتی که‌ وڵاته‌که‌ی ناچار نییه‌ سیاسه‌تی وڵاتانی دیکه‌ په‌یڕه‌و بکات.

چاوش ئۆغڵو ئاماژه‌ی دا که‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران جێبه‌جێ ناکه‌ن. تورکیا ئه‌یاله‌تێکی ئه‌مریکا نییه‌ که‌ واته‌ ناچار نین فه‌رمانیان لێ وه‌ربگرین.

ئه‌و زیادی کرد: تورکیا ناچار نییه‌ سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی وڵاتێک له‌ دژی وڵاتێکی دیکه‌ به‌ڕێوه‌ ببات، ئه‌گه‌ر واشنتۆن گوشار بکات ئه‌وه‌ ئه‌نقه‌ره‌ وڵامی پێویست ده‌داته‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ مسکۆش وتی: په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ڕووسیا به‌ مه‌به‌ستی پڕ کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی سیاسی له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا نییه‌، به‌ڵکو سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا هاوسه‌نگییه‌. تورکیا وه‌ک ئه‌ندامی ناتۆ، دوای په‌یوه‌نده‌ی له‌گه‌ڵ ڕووسیا هیچ یاسایه‌کی ناتۆی پێشێل نه‌کردووه‌. ئێمه‌ تاکوو ئێسته‌ش ته‌ڤڵ بوونی کریمه‌ به‌ ڕووسیامان به‌ فه‌رمی نه‌ناساندووه‌، ئه‌گه‌رچی سه‌باره‌ت به‌ سووریا هاوکاری ڕووسیا ده‌که‌ین. 

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ کڕینی سیستمی مووشه‌کی ئێس ۴۰۰ وتی: داواکاری ئه‌نقه‌ره‌ له‌ وڵاتانی ناتۆ بۆ سیستمی به‌رگری مووشه‌کی بێ وڵام بووه‌ و ئێمه‌ش ئێس ۴۰۰ بۆ به‌رگری له‌ خۆمان ده‌کڕین.

ئۆغڵو له‌ کۆتایدا وتی: ئایا تورکیا ده‌بێت هه‌ر ڕۆژ به‌ پێی مه‌یلی ترامپ و ئه‌مریکا بۆچوونی خۆی بگۆڕێت؟ تورکیا گه‌ماڕۆ یه‌کلایه‌نه‌کانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران قبوڵ ناکات و دژی ئه‌م سیاسه‌ته‌شین.

News Code 21300

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =