تەرخان کردنی ٤۰۰ ملیار تمەن بۆ شەمەندەفەڕی هەمەدان ـ سنە

پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند کە تاکوو دوو ساڵی دیکه ۴۰۰ ملیار تمەن بودجە بۆ شەمەندەفەی سنە هەمەدان تەرخان دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بەهمەن مورادنیا، پارێزگاری کوردستان وتی: لە یەکەم ڕۆژی سەردانی جێگری سەرۆک کۆمار پڕۆژەی سەوڵاوا بەسەر کرایەوە و ٥٥ ملیار تمەنی دیکەی بۆ دابین کرا. هەروەها تاکوو ساڵی ۹۹ هەتاوی ٤۰۰ ملیار تمەن بودجە بۆ شەمەندەفەری سنە ـ هەمەدان تەرخان دەکرێت.

ئەو زیادی کرد: یەکێک لە کێشەکانی ئەم پڕۆژە کڕینی زەوی لە خەڵکی ناوچەکەیە کە ئەم ٥٥ ملیار تمەنە بۆ ئەم کارە سەرف دەکرێت.

مورادنیا هەروەها وتی: جێگری سەرۆک کۆمار سەردانی پڕۆژەی شاڕێیانی کوردستانی کرد کە کرماشان بە میاندواوە دەبەستێتەوە و ٥۰ ملیار تمەنی دیکەش بودجەی بۆ ٨۰ کیلۆمەتری ئەم جادەیە تەرخان کرد.

پارێزگاری کوردستان هەروەها وتی: چەند پڕۆژەی دیکەش وەک دابین کردنی ئاوی خواردنەوە بۆ بیجاڕ و دێولان و کڕینی زەوی دەورووبەری بەنداوی چراغ وەیس بودجەیان بۆ تەرخان کراوە.

News Code 21294

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =