پێکهێنانی گەورەترین هاوپەیمانیی پەرلەمانی عێراق نزیکە

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتحی عێراق لە پێشکەوتن لە ڕەوتی پێکهێنانی گەورەترین هاوپەیمانی پەرلەمانی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ئەمڕۆ سێشەممە لە دوایین دانوستانەکانی هاوپەیمانی فەتح بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی هەواڵی دا.

ناوبراو جەختی کرد: ئێمە بۆ وەرگرتنی هەموو لایەنکان دەڕۆین و پێشکەوتنێکی بەردەوام لە ڕەوتی پێکهێنانی هاوپەیمانی گەورە هەیە و هەموو لایەنەکان بۆ پێکهێنانی بانگهێشت کراون.

عامری وتی: ئێمە توانیمان لە هۆزگەرایی لە پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتوو دوور بکەوینەوە و ئەبێ کۆبوونەوەگەلێک بۆ پێکهێنانی بنەڕەت و کۆڵەکەکانی قۆناغی داهاتووی سیاسی لە لایەن هەموو گرووپە سەرکەوتووەکانەوە لە هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت. نەتەوەی عێراق کاریان بە هاوپەیمانی گەورە و بچووکەوە نییە بەڵکوو کەسانێکیان دەوێت کە نیشتمان پەرەوەر بێت.

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی: هاوپەیمانی گەرورە ئەوەیە کە واژۆی هەموو نوێنەر پەرلەمانەکانی پێوە بێت. ئەم پەرلەمانە جیاوازە لە گەڵ پێشترەکان. لە ئەم قۆناغە باسێکی تر هەیە ئەوەیش ئەوەیە کە دەوڵەتی نوێ ئەبێ خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەشی هاووڵاتیان بکات.

News Code 21289

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =