ڕوانگه‌ی عه‌بادی سه‌باره‌ت به‌ ڕێز گرتن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی دیکه‌ له‌ عێراق

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی کرد که‌ تاکوو ئه‌و کاته‌ ڕێز له‌ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی دیکه‌ ده‌گرین که‌ دژ به‌ سه‌روه‌ری و به‌رژوه‌ندییه‌کانی عێراق نه‌بێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لیستی نه‌سر وتی: تاکوو ئه‌و کاته‌ ڕێز له‌ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی دیکه‌ ده‌گرین که‌ دژ به‌ سه‌روه‌ری و به‌رژوه‌ندییه‌کانی عێراق نه‌بێت.

ئه‌و زیادی کرد: بڕیاره‌کانی عێراق ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ڵێنی نیشتمانی ئێمه‌یه‌ و دڵنیا بن که‌ دروشم نییه‌.

عه‌بادی جه‌ختی کرد: ئه‌و بڕیارانه‌ی که‌ له‌ عێراق ده‌درێت ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه‌ و له‌ چوارچێوه‌ی گه‌ڵاڵه‌ نیشتمانییه‌کانه‌.

ئه‌ندامانی لیستی نه‌سریش له‌م کۆبوونه‌وه‌ جه‌ختیان کرد له‌ یه‌کده‌نگی عێراقییه‌کان که‌ بووه‌ هۆی سه‌رکه‌وتن به‌ سه‌ر تیرۆریسته‌کان.

News Code 21266

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =