هەڕەشەی شەڕ لە دژی ئێران بە زیانی دوژمنان دەبێت

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران وتی: هەڕەشەی شەڕ و سەربازی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن دوژمنان بە زیانی خۆیان تەواو دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد عەلی جەعفەری ئەمڕۆ یەکشەممە لە نۆزدەهەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی یەکێتی ئەنجومەنگەلی ئیسلامی خوێندکارانی سەربەخۆی زانکۆکانی سەرتاسەری وڵات کە لە زانکۆی رازی شاری کرماشان بەڕێوە چوو، وتی: ئەمڕۆ بەرەوڕووی دۆخێکی ئاڵۆز، هەستیار و تایبەتیی زاڵ بە سەر وڵاتین و لەو دۆخەدا هەموو بە دوای دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ تێپەڕبوون لەو قەیران و دۆخە ئاڵۆزەی ئێستان.

وتیشی: هەلومەرجی بۆ وەدی هاتنی ڕووداوێکی گرینگ ئامادەیە کە بە بڕوای من ئەوە تاقی کردنەوەیەکی خوداییە.

سەرلەشکەر جەعفەری بە ئاماژە بە پلانی دۆزژمنان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند: گوشارگەلی ئابووری و مەعاشی خەڵکی و گرانییەکان، بەڕێوەبەریی هەڵە و لاواز لە وڵاتدا، نەبوونی ڕوانینێکی شۆڕشی و جیهادی لە کەرتی جێبەجێکاریدا، فەزای مەجازی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بابەتگەلێکی وەک ئەوانە بوونەتە سەرهەڵدانی دۆخی ئێستا و هیوادارم لەو تاقیکارییە بە سەربەزری و سەرکەوتوویی بێینە دەرێ.

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دۆخی هەستیاری ئێستای وڵاتی بەرهەمی سێ هەڕەشە زانی و ڕاشیگەیاند: ئەو هەڕەشانە بریتین لە دوژمنایەتیی دوژمنانی دەرەکی و دژایەتیی ئاشکرای دژبەرانی ناوخۆیی و دژە شۆڕشان، جیاوازیی شاراوەی ڕوانگەی بەرپرسانی جێبەجێکاریی وڵات لە گەڵ ڕوانگەکانی رێبەری و غەیابی بەڕێوەبەریی جیهادی و شۆڕشی لە وڵاتدا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: ئەگەر سەرەڕای تەواو گوشاری دوژمنان ڕوانینی ئیدارەی وڵات و تەرکیز لە سەر دەفرایەتی و توانستی ناوخۆیی بێت، زۆربەی کێشەکانی وڵات چارەسەر دەبن.

سەرلەشکەر جەعفەری، سەربەرزییەکانی نێزامی ئیسلامی لە بواری بەرەڤانی و ئەمنیی بە دەستکەوتی ئامادەبوونی کارای هێزە شۆڕشی و بەسیجییەکان لە بوارگەلی ئەمنی و شۆڕشی و بەرەی خۆڕاگریی شۆڕش زانی و وتی: پەرەسەندن و دزە کردنی شۆڕشی ئیسلامی بە تایبەت لە ناوچەدا و توانستی بەرگریی کۆماری ئیسلامی ئێران، گرینگترین کەڵکەڵەی ئەمریکا لە ناوچەیە.

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران بە ئاماژە بە چالاکیی ٧ هەزار ڕێکخراوەی شۆڕشیی خۆڕسک لە وڵاتدا، جەختی کرد: هەڕەشەی شەڕ و سەربازی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن دوژمنان بە زیانی خۆیان تەواو دەبێت.

ناوبراو لە کۆتاییدا فەلسەفەی بوونی سوپای پاراستنی شۆڕش ڕاگەیاند و وتی: شۆڕشی بوون و جەماوەری بوون لە تایبەتمەندییە بەرچاوەکانی سوپای پاسدارانە و کۆمەڵگای ئێمە لەمڕۆدا پێویستی بە جموجۆڵی ناوەندە خۆڕسکەکانی جەماوەری بۆ چارەسەریی کێشە کۆمەڵایەتییەکانە.

News Code 21243

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =