هێرشی چه‌کداری  کرایه‌ سه‌ر پۆلیسی ئه‌سته‌نبۆڵ

له‌ ناوچه‌ی شاری یه‌ری ناوه‌ندی شاری ئه‌سته‌نبۆڵ توركیا ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشانكرده‌‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس و شه‌ڕ و پێكدادانی توند روویانداوه‌.

به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، هه‌واڵده‌ریی دۆغانی توركیا بڵاویكرده‌وه‌ که‌ دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیانكردوه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ی ساری یه‌ر له‌ناوه‌ڕاستی شاری ئه‌سته‌نبۆڵ.

له‌مباره‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵی پوک میدیا نووسی: به‌ هۆی ئه‌و  شه‌ڕو پێكدادانه‌وه‌ که‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام بووه،‌ یه‌كێك له ‌هێرشبه‌ره‌كان كوژراوه‌.

ڕاشگه‌یێنداروه‌ که‌ هێزێكی ئه‌منی زۆر ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كراون و هه‌ندێ زانیاریش باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ژماره‌یه‌ك له‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بریندار بوون به‌ڵام ئاماری راسته‌قینه‌یان نه‌زانراوه‌.

News Code 2124

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =