هاوپەیمانییەک لە نێوان کورد و سوننەکانی عێراق پێکدێت

سەرچاوەیەکی سیاسی عێراق لە دروست بوونی هاوپەیمانییەک لە نێوان کورد و سوننەی عێراق لە داهاتوویەکی نزیک هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕاشا تودەی، سەرچاوەیەکی سیاسی عێراق جەختی کرد کە لە نێوان پارتی دیموکڕات بە سەرۆکایەتی بارزانی و لیستی وەتەنییە بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر ڕێکجەوتنێک ساز بووە.

ئەو درێژەی دا: لە میانەی دوو ڕۆژی پێشوو گفتوگۆی زۆر لە نێوان کوردەکان و سونەکان ئەنجام بووە کە بەرپرسانی باڵای هەر دوو لا تێیدا بەشدار بوون.

ئەم سەرچاوەیە جەختی کرد: ئەم هاوپەیمانییە بە زوویی ڕادەگەیەندرێت و ڕێگە بۆ هاوپەیمانییەکی گەورە لەگەڵ دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالکی و فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری خۆش دەکات.

News Code 21227

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =