تەواوی هەوڵەکان خراوەتە گەڕ بۆ کوژاندنەوەی ئاگر لە دارستانەکانی مەریوان

بەرپرسی گشتی ژینگەی کوردستان وتی: تەواوی هەوڵ و ئیمکاناتی ڕێکخراوە ژینگە خراوەتە گەڕ بۆ کۆنترۆڵی ئاگر لە دارستانەکانی مەریوان.

فەریبا ڕەزایی لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: دوابەدوای ئاگر کەوتنەوە لە دارستانەکانی مەریوان، تەواوی ئیمکاناتی ڕێکخراوی ژینگەی کوردستان خراوەتە گەڕ.

ناوبراو درێژەی دا: ئێستا دوو کۆپتەریش لە ناوچەکەیە و لە بەستێنی ئیدارەکانی تریش بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە کەڵک وەردەگرین.

ئەم ئاگر کەوتنەوە کە لە دوانیوەڕۆی شەممەوە لە ناوچە دارستانییەکانی ئەو شارە دەستی پێکردووە، کۆمەڵێک لە خەڵکی ناوچەیی، چالاکانی ژینگە بۆ کۆنترپۆڵی ئاگرەکە هەوڵ دەدەن.

سەرچاوەکان باس لە ئەوە دەکەن کە چوار چالاکڤانی ژینگەپارێزی مەریوانیش لە هەوڵ بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە گیانیان بەخت کردووە و ژمارەیەکی تریش بریندار بوون.

News Code 21218

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =