حزبۆڵا لە سەر داخوازیی دەوڵەتی دیمەشق لە سووریا دەمێنێتەوە

ڕۆژنامەی ئەخباری لوبنان ڕایگەیاند کە دەوڵەتی سووریا لە حزبۆڵا داوای کردووە کە دوای کۆتایی هاتن بە شەڕەکانی باکووریش لەم وڵاتە بمێننەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەخباری لوبنان، حزبۆڵا لە سەر داوای فەرمی دیمەشق لە سووریا دەمێنێتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، مانەوەی هێزەکانی حزبۆڵا لە سووریا تاکوو دوای کۆتایی هاتن بە شەڕەکانی باکووری سووریا درێژەی دەبێت.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی داوە کە بەستێن بۆ مانەوەی درێژی حزبۆڵا لە سووریا ئامادە کراوە و بڕیار وایە کە حزبۆڵا سەبارەت بە ئاشتی ناوخۆیی و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان یارمەتی دیمەشق بدات. هەروەها حزبۆڵا بەشدار دەبێت لە کۆنترۆڵی سنوورەکانی نێوان سووریا و لوبنان.

پێشتر یەکێک لە نوێنەرەکانی پارلمانی لوبنان ڕایگەیاند بوو کە محەمەد بن سەلمان پێشنیاری کردووە کە بەشار ئەسەد بۆ هەمیشە لە دەسەڵات بمێنێت و ڕیاز سووریاش ئاوەدان بکاتەوە، تەنیا بەو مەرجەی هەموو هێزەکانی ئێران و حزبۆڵا لەم وڵاتە دەر بکرێن.

News Code 21211

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =