کاردنەوەی ئەمریکا بە ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی گەماڕۆکانی ئێران

یەکێک لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە نادادپەروەرانە بوونی گەماڕۆکانی سەر ئێران لێدوانی دا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیدریس جەزایەری، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: سەپاندنەوەی گەماڕۆکان دوای جێبەجێ بوونی دروستی بەرجام لە ژێر چاودێڕی ئەنجومەنی ئاسایش، کارێکی تەواو نایاساییە. ئەم کارە نادادپەروەرانەیە و زیان بە خەڵکی ئاسایی دەگەیەنێت.

لە کاردانەوە بەم ڕاپۆرتەی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: ئامانجی گەماڕۆکانی ئێران خەڵک نیە و زیان بەوان ناگەیەنێت.

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی دابوو: دۆخی ئێستە بە ئاستێک نا شەفاف و نا ڕوونە کە ئێران ناتوانێت کەل و پەلە پێویستەکانی خۆی هاوردە بکات.

ئەو جەختی کرد: ئەم کارە دەتوانێت ببێتە هۆی کەم بوونەوەی دەرمان و مردنی بێ دەنگ و هەرای ملیۆنان کەس کە لە نەخۆش خانەنەکانن.

لە کاردانەوە بەم ڕاپۆرتەی نەتەوە یەکگرتووەکان وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئامانجی گەماڕۆکان نەک زیان لە خەڵک نەدان کە گەڕانەوەی خێرای ئێران بۆ مێزی دانوستانە.

News Code 21209

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =