ئەمریکا و بریتانیا و فەڕەنسا بۆ هێرش کردنه سەر سووریا ئامادە دەبن

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند: ئەمریکا و بریتانیا و فەڕەنسا بۆ هێرشێکی نوێ بۆ سەر سووریا خۆیان ئامادە دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سپۆنتیک بە هەواڵێکی بە پەلە لە زاری وەزارەتی بەرگری ڕووسیا نووسی: ئەمریکا و بریتانیا و فەڕەنسا بۆ هێرشێکی نوێ بۆ سەر سووریا خۆیان ئامادە دەکەن.

بەیانی ئەمڕۆ بلۆمبێرگ لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار نووسی: ئەمریکا هۆشداری بە ڕووسیا داوە ئەگەر سووریا هێرشی کیمیایی دووبارە بکاتەوە، هێرش دەکەنە سەر دیمەشق.

وەک دیارە ئەمریکا ئەم بابەتەی لە دیداری جان بۆڵتۆن و نیکۆلای پاترۆشف بە ڕووسیا ڕاگەیاندووە.

بلۆمبێرگ پاگەندەی کرد کە ئەمریکا زانیاری هەیە کە ڕەنگە بەشار ئەسەد لە کاتی ئازاد کردنی ئەدلەب لە چەکی کیمیایی سوود ببات.

بۆڵتۆن بە هاوتا ڕووسییەکەی خۆی وتی: ئەگەر شتی وا ڕوو بدات ئەمریکا وەک ساڵی ۲۰۱۷ و ۲۰۱٨ هێرشی زۆر سەخت تر دەکاتە سەر دەمیشق.

هەروەها هەر دوو وڵات سەبارەت بە کشانەوەی ئەمریکا لە تەنف قسەیان کردووە بەڵام وەک دیارە بە ڕێککەوتن نەگەیشتوون.

شایانی باسە کە ۷ی ئاڤریلی ۲۰۱۷،ئەمریکا بە هۆی هێرشی کیمیایی، بنکەی سەربازی شەعیراتی بە ٥۹ مووشەکی تام هاوک بۆردمان کرد.

News Code 21208

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =