ئەمریکا ئاستەنگ بۆ ئۆپراسیۆنی ئەدلەب دروست دەکات

جێگریی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕەخنە لە ڕۆڵی ئەمریکا لە ئەدلەب گرت و وتی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاستەنگبۆ  پڕۆسەی شەڕی دژە تیرۆر لە ئەدلەب ساز دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک،  سێرگی ڕیباکۆف جێگریی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕەخنە لە ڕۆڵی ئەمریکا لە ئەدلەب گرت و وتی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاستەنگبۆ  پڕۆسەی شەڕی دژە تیرۆر لە ئەدلەب ساز دەکات.

ئەو زیادی کرد: ئەمریکا هیچ گۆڕانکارییێکی پۆزەتیڤ لە ناوچەکەدا قبووڵ ناکات.

ئەم بەرپرسە ڕووسییە ئاماژەی دا: ئەمریکا قبووڵی ناکات لە ناوچەکەدا جگە لە ئەوان هێزێکی دیکە بوونی هەبێت و هەوڵێکی پۆزەتیڤ ئەنجام بدات بەو بۆنەشەوە لە سەر ڕێگای پڕۆسەی شەڕی دژە تیرۆر لە ئەدلەب ئاستەنگ دروست دەکات.

سێرگی ڕیباکۆف وتی: ئەمریکا لە قبووڵ نەکردنی ڕاستییەکاندا لاری دەکات. سەرەڕای ئەوەش ڕووسیا هەوڵ دەدات بۆ پاکسازیی تیرۆریستان لە سووریا و گەڕانەوەی هەموو خەڵکی ئەو وڵاتە بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان.

ئەو زیادی کرد: ئێمە لەگەڵ ئێران و تورکیا بۆ سەقامگیر کردنی ناوچەکە هاوکاری دەکەین و بەردەوام دەبین لێی.

News Code 21206

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =