هه‌ڵوێستی پووتین له‌سه‌ر هاوکاری ئێران، ڕووسیا و تورکیا له‌ سووریا

سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە هاوکاری ئێران و ڕووسیا و تورکیا کاریگەری لە سەر قەیرانی سووریا و ئاشتی لەم وڵاتە بووە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، ڤلادیمیر پووتین ڕایگەیاند کە گوڕانکاری بەرچاو لە قەیرانی سووریا و چارەسەر بوونی ڕووی داوە.

ئەو جەختی کرد: ئەم گۆڕانکارییەش بە هۆی هاوکاری نێوان ڕووسیا و ئێران و تورکیایە. هاوکاری ئێران و ڕووسیا و تورکیا کاریگەری لە سەر قەیرانی سووریا و ئاشتی لەم وڵاتە بووە.

پێشتریش وەزیری دەرەوەی تورکیا کە سەردانی ڕووسیای کرد بوو، دوای دیدار لەگەڵ لاورۆف وتبووی: کۆبوونەوەی سووچی لە نێوان سەرۆک کۆمارەکانی ڕووسیا و تورکیا و ئێران ئەمجارە لە ئەنقەرە بەڕێوە دەچێت.

نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە ئێران و ڕووسیا و تورکیا داوای کردووە تاکوو بەشداری کۆبوونەوەی ژێنڤ سەبارەت بە سووریا بکەن کە بڕیار وایە بە زوویی لە نەمسا بەڕێوە بچێت.

News Code 21203

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =