کوردی سووریا به‌ دوای سه‌ربه‌خۆیه‌وه‌ نییه‌

سه‌رۆکی ده‌سته‌ی جێبه‌جێکاریی ئه‌نجومه‌نی دیموکراتیکی سووریا جه‌ختی کردووه‌ که‌ کورده‌کان نایانه‌وێت له‌ سووریا جیاببنه‌وه‌ و وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ پێکبێنن.

به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ئیلهام ئه‌حمه‌د به‌ ڕۆژنامه‌ی واڵستریت ژۆڕناڵی وت: له‌ مانگی ڕابردووی زایینیه‌وه‌ تا ئیستا دووجار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی دیمه‌شق سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی ۲۵ له‌سه‌دی خاکی سووریا که‌ له‌ ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کاندایه‌ گفتوگۆمان کردووه‌.  

 ڕاشیگه‌یاندووه‌ که‌ له‌ خولی یه‌که‌می گفتوگۆکاندا ڕێککه‌وتوون له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ لیژنه‌یه‌کی ۷ که‌سی پێکبێنن بۆ  دانوستان له‌سه‌ر شێوازی ئیداره‌ کردنی ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان.

 ئیلهام ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی وتووه‌ که‌ کورده‌کان ده‌یانه‌وێت ڕێگا چاره‌یه‌کی سیاسی بۆ پرسی ئیداره‌کردنی ناوچه‌کانیان بدۆزنه‌وه‌ وپێیان وا نییه‌ که‌ دیمه‌شق هێرش ده‌کاته‌ سه‌ریان چونکوو ئه‌مان هیچ کات هێرشیان نه‌کردووه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی سووریا.

 جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه‌ که‌ کورده‌کانی سووریا نایانه‌وێت له‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌ جیاببنه‌وه‌ و بیر له‌ پێکهێنانی وڵاتی سه‌ربه‌خۆ ناکه‌نه‌وه‌.

News Code 21202

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =