کشانەوەی حەشد لە شارە گەورەکان نابێت بە گوشاری سیاسی بێت

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد کە کشانەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە شارە گەورەکان نابێت بە گوشاری سیاسی بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، نوسینگەی عەبادی لە ڕاگەیەندراوێک ئاماژەی دا: لە ئێستادا کشانەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە شارە گەورەکانی عێراق لۆژیکی نییە و دەبێتە هۆی گەڕانەوەی داعش.

ئەم ڕاگەیەندراوە ئاماژەی بە دیداری نێوان عەبادی و بەرپرسانی حەشد کردووە و تێیدا هاتووە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێزی لە دەستکەوتنەکانی ئەم هێزانە لە شەڕی دژ بە داعش گرتووە کە بە فتوای ئایەتۆڵا سیستانی پێکهات و هیوای بە خەڵکی عێراق بەخشی.

عه‌بادی ڕایگه‌یاند: دەوڵەتی عێراق لە هەموو بۆنە نێونەتەوەییەکان حەشدی بە بەشێک لە دەوڵەت ناساندووە و هەر کەس بیەوێت ئەم هێزانە لەکەدار بکات ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

ئەو باسی ئەگەری کشانەوەی حەشدی شەعبی لە شارە گەورەکانی کرد و وتی: کشانەوەی حەشد لە شارە گەورەکان نابێت بە گوشاری سیاسی بێت چون سەرەڕای لەناوچوونی فیزیکی داعش ئایدۆلۆژیای داعش بوونی هەیە و شەڕیان بەردەوامە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد: یاسای بنەرەتی عێراق ڕێگە نادات چالاکی سیاسی و سەربازی پێکەوە تێکەڵ بکرێت و منیش دژی ئەوەم حزبە سیاسییەکان لەناو حەشدی شەعبی بن.

News Code 21200

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =