دوایین وێستگەی هەشتەمین مێهرەجانی دەف دەنگی ڕەحمەت

هەشتەمین خولی مێهرەجانی دەف دەنگی ڕەحمەت بە ناساندنی کەسانی هەڵبژاردە گەیشتە دوایین وێستگە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر , ئەمڕۆ هەینی ۲ی خەرمانان ڕێوڕەسمی کۆتایی هەشتەمین خولی مێهرەجانی دەف دەنگی ڕەحمەت لە دوای دوو ڕۆژ کێبەرکێ بەڕێوەچوو.

لەم ڕێوڕەسمەدا ئەمین مورادی , بەرپرسی حەوزەی هونەری کوردستان وتی: ۲۵۰ کەس لە ۳۰ پارێزگای ئێران بەشدارییان لە خولی هەشتەمی مێهرەجانی دەف ژەنی کردووە.

لە بەشێکی ئەم  ڕێوڕەسمەدا ڕێز لە ساڵانێک خزمەتی هونەری هونەرمەند سدیق تعریف گیرا.

لە کۆتاییشدا خەڵاتی تایبەتی مێهرەجانەکە بەو کەسانە بەخشرا کە لە هەموو بەشەکاندا هەڵبژێردرابوون.

News Code 21197

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =