ئامانجی ئەمریکا گەڕاندنەوەی گەماڕۆکانی پێش به‌رجام بۆ سەر ئێرانە

ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نیشتمانی کۆشکی سپیی وتی: ئامانجی ئەمریکا گەڕانەوەی گوشار و گەماڕۆکانی بە لە بەرجام بۆ سەر ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نیشتمانی کۆشکی سپیی وتی: لەگەڵ هاوتا ڕووسەکەم سەبارەت بە ڕۆڵی ڕووسیا لە هەڵبژاردنی ئەمریکا قسەم کرد. بەڵام نەمانتوانی بە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش دوای ٥ کاتژمێر گفتوگۆ بگەین.

ئەو دوای کۆبوونەوەی ژێنڤ بە ڕۆژنامە نووسەکان وتی: ئامانجی ئەمریکا گەڕانەوەی گوشار و گەماڕۆکانی بە لە بەرجام بۆ سەر ئێرانە.

بۆڵتۆن سەبارەت بە ئێران وتی: من هەوڵم دا بە بەڕێز پاتروشف هۆکاری سەپاندنەوەی گەماڕۆکان بە سەر ئێران لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە شی بکەمەوە. ڕووسیا داوای مەعافیەتی گەماڕۆکانی نەکرد و ئێمەش بڕیار نییە مەعافیەتی زۆر بدەین.

له‌باره‌ی ئامادە بوونی هێزە ئێرانییەکان لە سووریاش وتی: پێشتر لە دیداری سەرۆک کۆمارەکانی هەر دوو وڵات باسی ئەم بابەتە کراوە و ئێمەش بەڕوونی ڕای خۆمان وتووە و دەبێت لە سووریا بکشێنەوە. ڕووسیا پێشنیاری کرد لە بەرانبەر کشانەوەی هێزەکانی ئێران لە سووریا خولی دووهەمی گەماڕۆکان نەسەپێت ئێمەش شتی وامان ڕەت کردەوە.

شایانی باسە دانوستانی نێوان بۆڵتۆن و نیکۆلای پاتروشف، سەرۆکی ئەمنیەتی نیشتمانی ڕووسیا لە ژێنڤ بەڕێوە چوو، لەم دیدارە سەبارەت بە بابەتی زۆر وەک سووریا، ئۆکراین و ستراتیژی هاوبەشی نێوان هەر دوو لا گفتوگۆ کرا.

سێرگه‌ی لاورۆف لەمبارەوە وتی: لەم دیدارە سەبارەت ئامادە بوونی ئێران لە سووریاش گفتوگۆ کراوە.

جان بۆڵتۆن بەر لەم دیدارە سەردانی ئیسڕائیلی کرد و سەبارەت بە سووریا و فەلەستین گفتوگۆی کرد بوو.

News Code 21195

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =