پێداگری حەکیم بۆ پابەندبوون بە کاتی یاسایی پێکهێنانی دەوڵەتی عێراق

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە دیدار لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە جەختی لە زەروورەتی پابەندبوون بە کاتی یاسایی بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی عێراق کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی حیکمەی نیشتمانی، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە گەڵ فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق دیداری کرد و لایەنەکان لەو دیدارە سەبارەت بە دۆسیەی دەوڵەتی داهاتووی عێراق گفتوگۆیان کرد.

حەکیم و مەعسووم سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەت لە رێگەی سازدانی فراکسیۆنی زۆرینە و هەروەها داخوازیی سەرۆک کۆمار بۆ بەڕێوەبردنی دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان پاش پەسند کردنی ئەنجامی بەرایی کۆتایی هەڵبژاردنەکان لە لایەن دادگەی فیدراڵ، ڕایان گۆڕیوە.

سەید عەمار حەکیم لەو دیدارە هەمدیسان ڕوانگەکانی خۆی سەبارەت بە بژێرەکانی بەردەم بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی زۆرینەی نیشتمانی یان دەوڵەتی هاوبەشی نیشتمانی و مەرجە ئاراستە کراوەکان لە لایەن مەرجەعیەتی باڵای ئایینی بۆ قۆناغی دواتری خستە ڕوو.

سەرۆکی ڕەوتیحیکمەی نیشتمانی جەختی لە زەروورەتی پابەندبوون بە بازنەی زەمانیی مومکین بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتوو لە دەستوور کرد و داوای لە فراکسیۆنە سیاسییەکان کرد کە بەرپرسایەتییەکانی خۆیان ڕاپەڕێنن و پێداویستی و دەبێ و نابێکان لە قۆناغی بەردەمدا ڕەچاو بگرن.

ناوبراو لە کۆتاییشدا پێداگری لە زەروورەتی پێکهێنانی دەوڵەتێکی بەهێز و خزمەتکار کە بتوانی ئامانج و ویستەکانی گەلی عێراق وەدی بێنێت، کرد.

News Code 21192

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =