ئەمریکا کڕیارانی ئێس ٤۰۰ی ڕووسیا گەماڕۆ دەدات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دا کە کڕینی سیستمی مووشەکی ئێس ٤۰۰ دەبێتە هۆی گەماڕۆی دان لە لایەن واشنتۆنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، هیسر نائۆرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا  هۆشداری دا کە کڕینی سیستمی مووشەکی ئێس ٤۰۰ی ڕووسیا لە لایەن هاوپەیمانەکانی مسکۆوه‌ دەبێتە هۆی گەماڕۆ دانی ئەم وڵاتانە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕووسیا و تورکیا ڕێککەوتنی فرۆشی سیستمی مووشەکی ئێس ٤۰۰ بە ئەنقەرەیان واژۆ کردووە. ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی و هەڕەشەی واشنتۆن بە گەماڕۆدانی تورکیا.

لە بەرانبەردا وەزیری بەرگری تورکیا ئەم هەڕەشانەی ئەمریکای بە باج وەرگرتن ناو بردووە، ئەو ڕایگەیاند کە واشنتۆن گەر فڕۆکەی ئێف ۳٥ی ڕادەستی تورکیا بکات، سیستمی دژە مووشەکی ئێس ٤۰۰ لە ڕووسیا ناکڕن.

News Code 21191

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =