شەڕی دژ بە تیرۆر بەشێکی گرنگی هاوکاری نێوان ڕووسیا و ئێرانە

جێگری وەزیری بەرگری ڕووسیا لە دیداری فەرماندەیەکی ئێرانی وتی: شەڕی دژ بە تیرۆر بەشێکی گرنگی هاوکاری نێوان ڕووسیا و ئێرانە و دەبێت هاوکارییەکان لەم بوارەدا زیاتر بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئەلەکساندەر فومین، جێگری وەزیری بەرگری ڕووسیا وتی: هاوکاری سەربازی و تەکنۆلۆژیایی نێوان ئێران و ڕووسیا پەرەی زیاتری پێدەدرێت و ئێمە پشتیوانی لێ دەکەین.

ئەو زیادی کرد: شەڕی دژ بە تیرۆر بەشێکی گرنگی هاوکاری نێوان ڕووسیا و ئێرانە و دەبێت هاوکارییەکان لەم بوارەدا زیاتر بکرێت.

فومین ئاماژەی دا: مسکۆ لە پەیوەندی نێوان دوو وڵات ڕازییە و دەشزانێت ئەم هاوکاریانە زیاتر دەبێت چون مسکۆ بە پێی یاسا نێونەتەوەییەکان پەیوەندی لەگەڵ ئێران زیاد دەکات.

ئەم بەرپرسە ڕووسیە وتی: لە بڕێک ناوچەدا دادپەروەرانە شەڕی دژ بە تیرۆریستەکان دەکرێت و ئێمەش بە باشی پشتیوانی لێ دەکەین و ئەم هەوکاریانە پێویستیان بە فراوان بوونی زیاتر هەیە.

News Code 21186

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =