فیلمی بەڵگەیی ۱۲ ئه‌ستێرە لە کاناڵی کوردستان بەرهەم دێت

بەڕێوەبەری کاناڵی کوردستان وتی: ناوەندی تەلەفیزیۆنی کوردستان فیلمی بەڵگەیی ۱۲ ئەستێرە بەرهەم دێنێت.

ئەبولقاسم ئەمانۆڵاهی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی مێهر ڕایگەیاند: تەلەفیزۆنی کوردستان فیلمی بەڵگەیی ۱۲ شەهیدی سوپای بەیتول موقەدەسی کوردستان بەرهەم دێنێت.

وتیشی: ۱۱ کەس لەم شەهیدانە بە هۆی هێرشە تیرۆریستییەکەی گوندی دەری لە مەریوان شەهید بوون و یەکێکی دیکەیان مەدحبێژێک بوو کە بە هۆی هێرشێکی تیرۆریستی دیکەوە گیانی بەخت کرد.

بەڕێوەبەری کاناڵی کوردستان وتی: ئەم فیلمە بەڵگەییە لە ۱۲ بەشدا به‌رهه‌م دێت و هەر بەشێکی باسی ژیانی یەکێک لەم شەهیدانە دەکات. کارە سەرەتاییەکانی بەرهەم هێنانی ئەنجام بووە. بەم زوانە دەست بە دروست کردنی دەکەین.

ڕاشیگه‌یاند: ئەرکی سەرشانی تەلەفیزیونی کوردستان نیشان دانی دلێری و بوێری لاوانی کوردە کە بەرگریلەم ئاو و خاکە دەکەن و ئارامی و ئاسایسیان بۆ وڵاتەکەمان هێناوه‌ته‌ دی.

ئەمانۆڵاهی وتی: ئەمڕۆ کوردستان یەکێکە لە ئەمن ترین پارێزگاکانی ئێران کە دوژمنان ته‌ماحیان بۆی هەیە لە دوای پیلانگێڕین کە ئارامییەکەی تێک بدەن. ئێمە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین بەم فیلمە بەڵگەییە ژیان و خزمەتی ئەم شەهیدە پایە بەرزانە بە خەڵکی ئێران بناسێنین.

News Code 21185

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =